ڤیدیۆی: تۆ لە کام لایت؟

دەقی سەرەکی: مەتا ١٢ :٣٠

ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە.

ئامانجی وتار

بۆ ئەوەی ئەو ڕاستییە نیشان بدەین کە لە ڕوانگەی کتێبی پیرۆزەوە مرۆڤ هەرگیز لە پێگەیەکی بێلایەندا نییە. هەموو هەڵبژاردنێک و هەموو بڕیارێک و هەموو شێوازێکی ژیان یان مرۆڤ دەخاتە سەر ڕێگای خودا یان لە دژایەتیکردنیدا. ئەم دوو ڕێگایە لە هەڵوێستی دڵ و ڕەفتار و بەرهەمەکانی ژیان و دەرئەنجامەکەی جیا بکرێتەوە.

martin-luther-at-the-diet-of-wor
هەموو مەسیحیەکان یەکسان نین

مەسیحیەت باوەرێکە؛ بەڵام مەسیحییەکان بە درێژایی مێژوو هەمان ڕێگایان نەگرتۆتە بەر.

کاسۆلیک، ئۆرتۆدۆکس و پرۆتستانت زیاتر ناوی خێزانە گەورەکانی کڵێسان؛ لە کاتێکدا نازناوەکانی وەک ئەرمەنی و ئاشووری و کلدانی دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە زمان و مێژوو و جوگرافیا و ناسنامەی کۆمەڵگەیەکەوە جگە لە کڵێسا، هەر بۆیە دانانی هەموو ئەم ناوانە لە یەک پۆلدا یەکێکە لە باوترین تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە جۆرەکانی باوەری مەسیحی.

ئەم جیاوازییانە لە شەوێکدا سەریان هەڵنەداوە. لە یەکەم کڵێسای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەنجومەنە گەورەکان و جیابوونەوەی ڕۆما و قوستەنتینیە و چاکسازی پرۆتستانتی فاکتەرەکانی وەک یەزدانناسی و سیاسەتی زمان و سنووری ئیمپراتۆریەتەکان ڕۆڵیان هەبوو لە پێکهێنانی لقە جیاوازەکانی باوەری مەسیحی.

جیاوازیەکان تەنها لە بیروباوەڕی ئایینی یان دەسەڵاتدا نابینرێن؛ هەروەها تەلارسازی کڵێساکان، زمان، ئایکۆن پەرستن، شێوەی خاچ، شوێنی قوربانگاکە و تەنانەت شێوازی ڕێکخستنی ڕۆحانییەکان لە هەر نەریتێکدا تایبەتمەندی جیاوازیان دۆزیوەتەوە.

لەم پۆستەدا هەوڵم داوە بە زاراوەیەکی سادە، بەبێ ئەوەی زۆر سادەی بکەمەوە، جیاوازی نێوان ئایینی کاسۆلیکی، ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵات، کڵێسای نێردراوی ئەرمەنی، کڵێسای ئاشووری ڕۆژهەڵات، کڵێسای کلدان، پرۆتستان و ئەنگلیکەن ڕوون بکەمەوە.

پێشتر کام دوو ناونیشانتان لەگەڵ یەکتر تێکەڵ کردووە؟

ChatGPT Image Jan 21, 2026, 07_06_59 PM
ژیانێک شایستەی رزگاریەکەمان - بانگێشتێک بۆ پاراستنی یەکگرتویی کڵێسا

زۆرێک لە کڵێساکانی ئەمڕۆ ئازار دەچێژن نەک بەهۆی نەیارەکانیان لە دەرەوە، بەڵکو بەهۆی دابەشبوونی ناوخۆییەوە. شەیتان ناتوانێت هەمیشە لە دەرەوە کڵێسا لەناو ببات؛ هەندێک جار هەوڵدەدات لە ڕێگەی لووتبەرزی، تێنەگەیشتن، ئیرەیی، یان قسەی بێ بیرکردنەوە یەکگرتووییەکەی لەناوببات.

پۆڵس ئەم نامەیەی لە زینداندا نووسیوە. لەبری ئەوەی گلەیی لە دۆخی خۆی بکات، خەمی تەندروستی کڵێسا بوو. یەکەم داوای لە باوەرداران ئەوە نەبوو کە گەورەتر بن و دەوڵەمەندتر بن؛ بەلکو ئەوە بوو کە بە جۆرێک بژین شایەنی رزگاریەکەیان بێت.

photo_2026-06-21_19-01-59
ڕێگای سەرەکی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا چییە؟

یەکێک لە پرسیارە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەوە بووە: چۆن مرۆڤ لەگەڵ خودا ئاشت دەبێتەوە؟ لە یەکەم قوربانییەکانی سەر قوربانگا کۆنەکانەوە تا دەگاتە زیارەت و ئازار چێشتن و نوێژ و مێدیتەیشن و کاری چاکە و ڕێوڕەسمی ئایینی جۆراوجۆر، هەموویان ڕاستییەکی قووڵ ئاشکرا دەکەن: مرۆڤ لە قووڵایی دڵەوە دەزانێت شتێک لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خودادا تێکچووە. ویژدانی مرۆڤ شایەتی ئەوە دەدات کە کەلێنێک لە نێوان دروستکەری پیرۆز و مرۆڤی گوناهباردا هەیە؛ کەلێنێک کە نە بە پێشکەوتنی شارستانیەت پڕ دەکرێتەوە و نە بە زیادبوونی مەعریفە و فەلسەفە.

بەڵام پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە: ئایا مرۆڤ خۆی دەتوانێت ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە؟ ئایا هەوڵە ئایینی و ئەخلاقی و ڕۆحییەکانی مرۆڤ بەسە بۆ گەیشتن بە خودا؟ ئینجیل وەڵام دەداتەوە کە کێشەی بنەڕەتی مرۆڤ تەنیا نەزانی یان لاوازی نییە، بەڵکو گوناهە، کە لە ئامادەبوونی خودا جیای کردووەتەوە. کەواتە ڕێگای ئاشتەوایی لەگەڵ خودا ناتوانێ لە خوارەوە، واتە لە مرۆڤەوە دەست پێبکات، بەڵکو دەبێت لە سەرەوە، واتە لە خودی خوداوە دابین بکرێت. مژدەی ئینجیل ئەوەیە کە ئەوەی مرۆڤ هەرگیز نەیتوانی بیکات، خودا لە عیسای مەسیحدا کردوویەتی. خاچ وەڵامی خودایە بۆ کێشەی گوناه، زیندووبوونەوەیش وەڵامی خودایە بۆ کێشەی مردن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا دەرئەنجامی هەوڵی مرۆڤ نییە، بەڵکو دیاری نیعمەتی خوداییە لە کەسایەتی عیسای مەسیحدا بەدی هات.

to
تۆ لە کام لایت؟

لە جیهانی ئەمڕۆدا زۆر کەس دەڵێن: “من نە لەگەڵ خودام و نە دژی ئەوم، تەنیا ژیانی خۆم دەژیم.”

بەڵام عیسا بژاردەیەکی لەو جۆرە ناخاتەڕوو. بە ڕوونی دەڵێت:

ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە

کتێبی پیرۆز لە سەرەتاوە تا کۆتایی تەنها دوو ڕێگا لە بەردەم مرۆڤدا دەخاتە ڕوو: ڕێگای گوێڕایەڵی و ڕێگای نافەرمانی، ڕێگای ڕووناکی و ڕێگای تاریکی، ڕێگای ژیان و ڕێگای مردن.

دژی خودا بوون تەنها بە مانای ئەنجامدانی گوناهی گەورە یان بتپەرستی ئاشکرا نییە. هەر کاتێک مرۆڤ ویستی خۆی هەڵدەبژێرێت بەسەر ئیرادەی خودادا و حوکمڕانی مەسیح قبوڵ نەکات، لە ڕاستیدا لە دۆخێکی دژایەتی خودادایە. گوناه سەرەتا لە دڵدا دروست دەبێت و دواتر لە ڕەفتاردا دەردەکەوێت.

لەبەرامبەردا ئەوانەی لەگەڵ خودان نەک لەبەر شایستەیی خۆیان بەڵکو لەبەر نیعمەتی ئەو قبوڵ دەکرێن و باوەر و گوێڕایەڵی بەرهەمی ئەو پەیوەندییەن لەگەڵ خودا.

azazr
ئایا خودا لە ئازارەکانم تێدەگات؟

ئەمڕۆ دەمەوێت بە پرسیارێکی سادە بەڵام قووڵ دەست پێ بکەم:

ئایا خودا لە ئازارەکانم تێدەگات؟

ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە لەم شوێنەدا ئەزموونێکمان هەبووبێت کە کەسانی دیکە بەزەحمەت لێی تێی بگەن.

هەندێکمان زێدی خۆمان بەجێهێشتووە.

هەندێکمان ئازیزانمان لەدەستداوە.

هەندێکمان تووشی تەنیایی و نامۆبوون و ڕەتکردنەوە و پشتگوێخستن بووین.

هەندێک جار لە خۆمان دەپرسین:

- بەڕاستی کەس لە من تێدەگات؟

وە پرسیارێکی گەورەتر:

- ئایا خودا دەمبینێت؟

مژدەی ئینجیل ئەوەیە کە خودا نەک تەنها ئێمە دەبینێت، بەڵکو لە ئازارەکانمان تێدەگات.

photo_2026-05-09_10-19-12
لە شەریعەتەوە بۆ نیعمەت

ئامانجی ڕاستەقینەی شەریعەتی خودا

ئامانجمان ئەوەیە کە شەریعەت فێرمان بکات کە دان بە گوناهەکانمان دا بنێین  و تێبگەین  کە پێویستمان بە مەسیحە تا بتوانین بە نیعمەت و بە دڵێکی نوێ و بە ڕێنمایی ڕۆح بژین.