پرسیارە باوە کان(FAQ)

وڵام: کتێبی پیرۆز نیشان دەدات کە خودا مرۆڤی بە ئیرادەی ئازاد دروست کردووە بۆ ئەوەی بە ئاگادارییەوە خۆشی بنوێنێت و هەڵیبژاردن بکات (پەیدابوون ١: ٢٧؛ دوا وتار ٣٠: ١٩). بەڵام هەر ئەم ئازادییە ئەگەری گوناه و خراپەشی لەگەڵ خۆیدا هێنا؛ وەک چۆن مرۆڤ زۆرجار ڕێگای توندوتیژی و خۆپەرستی هەڵبژاردووە (ڕۆما ٣:٢٣؛ یاقوب ٤: ١-٢). زۆرجار شەڕەکان دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئارەزوو و ئیرەیی و تەماحەکانی مرۆڤن، نەک ویستی کامڵ و تەواو و بێ کەموکوڕی خودا. بەڵام خودا بێباک نییە بەرامبەر بە ئازارەکانی مرۆڤ، بەڵکو لە مێژوودا مامەڵەی کردووە و لە کەسایەتی عیسای مەسیحدا چووەتە ناو ئازارەکانی مرۆڤەوە بۆ ئەوەی ڕێگەی ئاشتی و ڕزگاری دابین بکات (یۆحەنا ٣: ١٦؛ کۆلۆسی ١: ٢٠).

لە لایەکی ترەوە کتێبی پیرۆز فێری ئەوەمان دەکات کە خودا سەبر و حوکمدانی کۆتایی بۆ کاتی خۆی داناوە (٢ پەترۆس ٣: ٩). هێشتا لە ناوەڕاستی ئاژاوەدا کاردەکات بۆ ئەوەی چاکە لە خراپە جیا بکاتەوە و خەڵک بانگ بکات بۆ تەوبەکردن و گۆڕانکاری (ڕۆما ٨: ٢٨). هیوای مەسیحی ئەوەیە کە ڕۆژێک دێت خودا بە تەواوی کۆتایی بە خراپە دەهێنێت و ئاشتی و دادپەروەرییەکی تەواو دادەمەزرێنێت (پەیدابوون ٢١: ٤؛ ئیشایا ٢: ٤). بۆیە دواکەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکان نیشانەی نەبوونی خۆشەویستی خودا نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ڕزگاریان بێت و بگۆڕدرێن.

وەڵام: لە باوەری مەسیحیدا بەڕۆژووبوون کردارێکی خۆبەخشانە و ڕۆحییە بۆ نزیکبوونەوە لە خودا و پاککردنەوەی دڵ لە هۆگڕبوونی دونیایی، نەک تەنها مەرجێکی ئیجباری یان یاسایی. کتێبی پیرۆز دەڵێت: «کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە.17بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، 18تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە.» (مەتا ٦: ١٦-١٨)، واتە ڕۆژووگرتن دەبێت بە تایبەتی و بە نیازێکی پاک بۆ خودا ئەنجام بدرێت، نەک بۆ نیشاندانی کەسانی تر.

جیاوازی سەرەکی لەگەڵ ڕۆژووگرتن لە ئیسلامدا ئەوەیە کە ڕۆژووی موسڵمانان زیاتر یاسایی و ئیجبارییە و خۆبەدوورگرتنی تەواوەتی لە خواردن و خواردنەوە و هەندێک ڕەفتار لە کاتژمێرە دیاریکراوەکاندا دەگرێتەوە، لە کاتێکدا ڕۆژووی مەسیحییەکان ئامرازێکە بۆ نوێژکردن و تەوبەکردن و بەدواداچوون بۆ ویستی خودا و فۆرم و ماوەکەی دەگۆڕێت بەپێی ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز و پێداویستییەکانی تاک. سوودەکانی ڕۆژووگرتن لە باوەری مەسیحیدا بریتین لە بەهێزکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ خودا، کرادریکردنی دیسیپلینی ڕۆحی، و پاککردنەوەی دڵ و دەروونمان بۆ وەرگرتنی نیعمەتی خودایی (زەبوری ١٣ :٣٥؛ ئیشایا ٥٨: ٦-٧).

یەکگرتوویی و یەکڕیزیی باوەڕداران، باوەرو گەشەکردنی ڕۆحی و هێز بۆ خزمەتکردن بەهێز دەکات. کاتێک ئەندامانی کڵێسا یەکدەگرن، ئەوا شایەتحاڵێکی زیندوون بۆ خۆشەویستی و حیکمەتی خودا بۆ جیهان و دەتوانن باشتر ئەرکەکەی بەجێبهێنن.

باوەر بەبێ خۆشەویستی وەک چرایەکی بێ ڕووناکی وایە؛ خودا نەک تەنها بانگی کردووین بۆ باوەر بەڵکو بۆ ئەوەی یەکتر و ئەوانی تریشمان خۆش بوێت. خۆشەویستی نیشانەی ڕاستەقینەی شوێنکەوتنی مەسیح و هێزی پەیوەندی تەندروستە لە کڵێسادا.