ڤیدیۆی: کڵێسا هی مەسیحە، نەک هی مرۆڤ
Fardin Karimi

لاوازیەک کە هێزەکەت دەشکێنێت
«ئەوەی هێزەکەت دەشکێنێت، هەمیشە دوژمنت نییە؛ هەندێک جار لاوازییەکەتە.»
دەقی سەرەکی: ڕابەران ١٣–١٦
ئامانجی وتار:
ئەم وتارە یارمەتیمان دەدات تێبگەین کە:
- هێزی ڕاستەقینە تەنها لە تواناکانمان نییە، بەڵکو لە پەیوەندییەکەمانە لەگەڵ خودا.
- لاوازییە بچووکەکان ئەگەر چارەسەر نەکرێن، دەتوانن ژیانمان تێک بدەن.
- نابێت بەهۆی سەرکەوتنەکانی ڕابردووەوە پێمان وابێت هەمیشە لەگەڵ خوداین.
- خودا لەگەڵ هەموو شکستی مرۆڤدا هێشتا دەتوانێت ڕێگای تۆبە و نوێکردنەوە بکاتەوە.
- پەیامی شەمشون لە کۆتاییدا سەرنجمان دەخاتە سەر پێویستییەکی گەورەتر: **ڕزگارییەک کە تەنها لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەدەست دێت.
پێشەکی: ئەگەر هێزت هەبێت، بەڵام خۆت نەناسی؟
برا و خوشکانی خۆشەویست،
با پرسیارێک لە خۆمان بکەین:
ئەگەر خودا توانایەکی زۆرت پێ بدات، بەڵام تۆ لاوازییەکانی خۆت نەناسیت، ئەو توانایە دەتوانێت ببێتە هۆی سەرکەوتنت، یان ببێتە هۆی ڕووخانت؟
زۆرجار لە ژیاندا مرۆڤە بەهێزەکان دەبینین و دەڵێین:
ئەم کەسە زۆر بەهێزە؛ کەس ناتوانێت ئەم کەسە لەناو ببات.
بەڵام کتێبی پیرۆز چیرۆکی مرۆڤێکمان بۆ دەگێڕێتەوە کە هێزێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو، بەڵام لە ناوەوە لاوازییەکی هەبوو کە ئەگەر بەسەریدا زاڵ نەبوایە، هەموو ئەو هێزەی لەدەست دەدا.
ناوی ئەو پیاوە "شەمشون" بوو.
شەمشون پیاوێکی ئاسایی نەبوو.
خودا پێش لەدایکبوونی، بۆ ئەرکێکی تایبەت دیاری کردبوو. خودا بەڵێنی دابوو کە خەڵکانێک بەدەستی ئەو رزگار دەکات.
هێزی گەورەی هەبوو.
شێرێکی کوشت.
دژ بە دوژمنانی ئیسرائیل ڕاوەستا.
کاری سەرسوڕهێنەری کرد.
بەڵام لە کۆتاییدا، ئەو پیاوە بەهێزە لە شوێنێک شکەستی هێنا کە هیچ کەس بروای نەدەکرد.
لە ناوەوە. لە نزیکەکەی خۆی
و ئەمە وانەیەکی زۆر گەورەی ژیانە:
مرۆڤ زۆرجار بەهۆی دوژمنە گەورەکانی دەرەوە ناروخێت؛ بەڵکو بەهۆی لاوازییەکانی ناوەوە دەشکێت کە بەردەوام پشتگوێی دەخات.
ئەمڕۆ با لەگەڵ یەکتر چاوێک بەسەر چیرۆکی شەمشون دا بگێرین.

رۆحی پیرۆز و رۆحی مرۆڤ
دوو ڕۆح یان دوو ڕاستی جیاواز؟
دەقی سەرەکی: پەیدابوون ٢ :٧؛
جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو.
ڕۆما ٨ :١٦
ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین
ئامانجی وتار
ئەم وتارە دەیەوێت یەکێک لە هەڵە تێگەیشتنە باوەکان بخاتەڕوو:
رۆحی پیرۆز و رۆحی مرۆڤ هەمان شت نین.
رۆحی مرۆڤ بەشێکە لە بوونی دروستکراوی مرۆڤ؛ بەڵام رۆحی پیرۆز کەسایەتییەکی خودایی و خودایە.
لە هەمان کاتدا، خودا وای داناوە کە رۆحی پیرۆز لە رۆحی مرۆڤدا کار بکات، مرۆڤ بگۆڕێت، ڕێنمایی بکات، پەیوەندییەکەی لەگەڵ خودا نوێ بکاتەوە و شایەتی بدات کە ئێمە منداڵانی خوداین.

خوێنی بەرخ، نیشانەی دەربازبوون، و تەواوبوونی ڕزگاریە لە مەسیح
ئایەتی سەرەکی: دەرچوون ١٢ :١–١٤
ئامانجی وتار
ئەم وتارە دەیەوێت ئەم ڕاستییە لە دڵماندا جێگیر بکات:
ڕزگاری لە شایستەیی مرۆڤەوە نایەت؛ لە قوربانییەکەی خوداوە دێت.
لە شەوی پەسخەدا، خودا نەیوت:
"ئەگەر کەسێک لە ناو ماڵەکە باشترین مرۆڤە، پارێزراو دەبێت"
بەڵکو فەرمانی کرد خوێنی بەرخەکە لەسەر دەرگاکە بێت.
لە پەیمانی نوێدا، ئەو بەرخە بوو بە نیشانەی مەسیح؛ و مەسیح بوو بە "بەرخی خودا".
لەبەر ئەوە، هیوا و ڕزگاریی ئێمە لە خۆمان نییە.
- هیواکەمان لە مەسیحە.
- پاراستنەکەمان لە مەسیحە.
- لێبووردنەکەمان لە مەسیحە.
- و ڕزگارییەکەمان لە قوربانیی مەسیحە.

دارێک کە بەهێز دەبێت
ئایەتی سەرەکی: زەبوور ١ :٣
وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.
دارێک چۆن بەهێز دەبێت؟
کاتێک دارێکی گەورە دەبینین، زۆرجار تەنها ئەوە دەبینین کە لەسەر زەوییە:
ناوقەد، لق، گەڵا و بەرهەمەکەی.
بەڵام بەشێکی زۆر گرنگی دار لە ژێر زەوییە.
ڕەگ!
ئەگەر ڕەگ نەبێت، دارەکە ناتوانێت بوەستێت.
ئەگەر ئاوی پێ نەگات، وشک دەبێت.
ئەگەر بنەمایەکی بەهێزی نەبێت، لە کاتی زریاندا دەکەوێت.
ژیانی ڕۆحیی ئێمەش هەمان شتە.
زۆرجار خەڵک تەنها ئەوە دەبینێت کە لە دەرەوەی ژیانی ئێمەیە:
- خزمەتکردنمان
- وتاردانمان
- نوێژکردنمان
- زانستی یەزدانناسیمان
- کارکردنمان بۆ کلیسا
بەڵام خودا سەیری ڕەگ دەکات.
پرسیار ئەوە نییە تۆ چەند گەورە دیاریت؛ پرسیار ئەوەیە چەند قووڵیت.
لەبەر ئەوە ئەمڕۆ دەمانەوێت ژیانی باوەڕدار وەک دارێک ببینین، لە چەند قۆناغی جیاوازدا.

چوار وەرزی ژیانی باوەڕدار
لە بینینەوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێن
دەقی سەرەکی: پەیدابوون ٣٧-٥٠
ئامانجی وتار:
خودا سەرەتا کەسایەتی باوەڕدارێک دروست دەکات بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدی بهێنێت. خودا لەجیاتی ئەوەی بیر لە شوێنی مەبەست بکاتەوە، بیر لەو کەسە دەکاتەوە کە بڕیارە بگاتە ئەو مەبەستە.
پێشەکی
هەموومان بەڵێنەکانی خودامان خۆشدەوێت؛ بەڵام کەم کەس حەزیان لە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیانەیە.
هەموو کەسێک دەیەوێت وەک یوسف لەسەر تەختی پاشایەتی میسر دابنیشێت، بەڵام کەس هەیە بیەوێت بیر و کۆیلایەتی و زیندان و ئەزموون بکات.
لە ڕاستیدا خودا تەنها بینینێک نادات؛ مرۆڤێک دروست دەکات کە بتوانێت هەڵگڕی ئەو بینینە بێت.
ژیانی یوسف دەتوانرێت لە چوار وەرز کورت بکرێتەوە؛ و ئەوەی جێگای سەرنجە، زۆرێک لە باوەڕداران ئەم چوار وەرزە ئەزموون دەکەن.

هەموومان حەزمان لە ڕابەرێکی باشە؛ ڕابەرێک کە دڵسۆز بێت، گوێمان لێ بگرێت، ڕێنماییمان بکات و نموونەیەکی باش بێت. بەڵام مێژووی مرۆڤایەتی و تەنانەت مێژووی گەلی خوداش پڕە لە نموونەی ڕابەرانی باش و خراپ.
پرسیارەکە ئەمەیە:
ئەگەر ڕابەرێک دەست بکات بەوەی کە بەڵێنی بەتاڵ بدات، خەڵک بۆ خۆی کۆبکاتەوە، یان ناوی کڵێسا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت، ئایا ئەمە لەگەڵ ویستی خودا یەکدەگرێتەوە؟
وشەی خودا وەڵامی ڕوونی هەیە:
کڵێسا هی مەسیحە، نەک هی هیچ مرۆڤێک.