پرسیارە باوە کان(FAQ)

وەڵام: لە باوەری مەسیحیدا بەڕۆژووبوون کردارێکی خۆبەخشانە و ڕۆحییە بۆ نزیکبوونەوە لە خودا و پاککردنەوەی دڵ لە هۆگڕبوونی دونیایی، نەک تەنها مەرجێکی ئیجباری یان یاسایی. کتێبی پیرۆز دەڵێت: «کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ئەوان خۆیان پەرێشان دەردەخەن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە.17بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، 18تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها بۆ باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە.» (مەتا ٦: ١٦-١٨)، واتە ڕۆژووگرتن دەبێت بە تایبەتی و بە نیازێکی پاک بۆ خودا ئەنجام بدرێت، نەک بۆ نیشاندانی کەسانی تر.

جیاوازی سەرەکی لەگەڵ ڕۆژووگرتن لە ئیسلامدا ئەوەیە کە ڕۆژووی موسڵمانان زیاتر یاسایی و ئیجبارییە و خۆبەدوورگرتنی تەواوەتی لە خواردن و خواردنەوە و هەندێک ڕەفتار لە کاتژمێرە دیاریکراوەکاندا دەگرێتەوە، لە کاتێکدا ڕۆژووی مەسیحییەکان ئامرازێکە بۆ نوێژکردن و تەوبەکردن و بەدواداچوون بۆ ویستی خودا و فۆرم و ماوەکەی دەگۆڕێت بەپێی ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز و پێداویستییەکانی تاک. سوودەکانی ڕۆژووگرتن لە باوەری مەسیحیدا بریتین لە بەهێزکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ خودا، کرادریکردنی دیسیپلینی ڕۆحی، و پاککردنەوەی دڵ و دەروونمان بۆ وەرگرتنی نیعمەتی خودایی (زەبوری ١٣ :٣٥؛ ئیشایا ٥٨: ٦-٧).

یەکگرتوویی و یەکڕیزیی باوەڕداران، باوەرو گەشەکردنی ڕۆحی و هێز بۆ خزمەتکردن بەهێز دەکات. کاتێک ئەندامانی کڵێسا یەکدەگرن، ئەوا شایەتحاڵێکی زیندوون بۆ خۆشەویستی و حیکمەتی خودا بۆ جیهان و دەتوانن باشتر ئەرکەکەی بەجێبهێنن.

باوەر بەبێ خۆشەویستی وەک چرایەکی بێ ڕووناکی وایە؛ خودا نەک تەنها بانگی کردووین بۆ باوەر بەڵکو بۆ ئەوەی یەکتر و ئەوانی تریشمان خۆش بوێت. خۆشەویستی نیشانەی ڕاستەقینەی شوێنکەوتنی مەسیح و هێزی پەیوەندی تەندروستە لە کڵێسادا.