سەبارەت بە من

سەبارەت بە من
من فردین کریمی لە دایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە کوردستانی ئێرانم. هاوکات لەگەڵ خوێندنی ئەکادیمی لە بوارەکانی کارەبا و ژمێریاری، ڕێڕەوی ژیانم بەهۆی باوەڕهێنان بە عیسای مەسیح لە ساڵی ٢٠١٧دا گۆڕدرا؛ باوەڕێک کە نەک تەنها ناسنامەی کەسی منی لە قاڵب دا، بەڵکو ئاراستەی فیکری و یەزدانناسی و خزمەتکردنەکەشمی لە قاڵب دا.
دوای باوەر هێنان، حەزێکی قووڵ بۆ تێگەیشتن لە کتێبی پیرۆز و یەزدانناسی مەسیحی لە مندا پەرەی سەند، ئەمەش وای لێکردم بۆ خوێندنی فەرمی لەم بوارەدا. بە فەزڵی خودا توانیم بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئیلاهیات لە پەیمانگای Hope Bible Institute لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شیوازی ئۆنلاین وەربگرم و لە ئێستادا چالاکانە خوێندنی ئیلاهیاتم لە زانکۆی Southeastern University لە ئەمریکا بە شیوازی ئۆنلاین بەڕێوەدەبەم.
لە ماوەی ساڵانی خزمەتەکەمدا، شەرەفی خزمەتکردن و هاوکاریکردنم لە چەندین کڵێسای جیاوازدا هەبووە؛ ئەزموونەکان کە دیدگای کڵیسایی و قەشایەتی و کرداری منیان دەوڵەمەند کردووە. لە ئێستادا وەک یەکێک لە ڕابەرانی کڵێسای هیوای هەموو گەلان لە هەولێری عێراق خزمەت دەکەم و سەرنجی سەرەکیم لەسەر فێرکردنی کتێبی پیرۆز و پەرەپێدانی باوەڕداران و بەهێزکردنی کڵێسای ناوخۆییە لەسەر بنەمای فێرکاریەکانی کتێبی پیرۆزە بە شێوازێکی دروست.
ئەو بوارە سەرەکیانەی کە من حەز دەکەم تێیاندا چالاک بم بریتین لە ڕاڤەکاری کتێبی پیرۆز، مەسیح‌ناسی و مێژووی کڵێسا. من پێم وایە کە یەزادنناسی نابێت تەنها وەک زانستی تیۆری بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت ڕاستییەکی زیندوو و کرداری بێت بۆ ژیانی ڕۆژانەی باوەڕداران؛ یەزدانناسیەک کە کڵێسا بنیات دەنێت و باوەڕ قووڵتر دەکاتەوە و قوتابیەکانی مەسیح ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بە دڵسۆزی لە جیهانی ئەمڕۆدا بژین.
ئەم ماڵپەڕە بە ئامانجی خزمەتکردنی یەزادنناسی-کڵێسایی، پێشکەشکردنی فێرکارییەکی دروستی کتێب پیرۆزی، و دروستکردنی پردێک لە نێوان یەزدانناسی ئەکادیمی و ژیانی کرداری باوەڕداران دەستیپێکردووە.

ووتارەکان
Fardin Karimi

خۆشەویستی بۆ خودا

مەبەست لەم وتارە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی خۆشەویستی، لەسەر بنەمای فێرکارییەکانی کتێبی پیرۆز، تەنها ناوەند و جەوهەری باوەڕی مەسیحی نییە، بەڵکو هێزێکی گۆڕانکارییە لە پەیوەندییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکاندا و ڕێگایەکە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاشتی لە جیهانی هاوچەرخ.

درێژەی بابەتەکە»
ووتارەکان
Fardin Karimi

پابەند بوون بە کڵێسا

هاندانی گوێگران بۆ بیرکردنەوە لە گرنگیی کڵێسا، تێگەیشتن لە ناسنامەی کۆمەڵەیی باوەڕداران وەک جەستەی مەسیح، و بانگهێشتکردن بۆ بەشدارییەکی دڵسۆزانە، ڕێکخراو و پڕ لە خۆشەویستی لە کڵێسای ناوخۆییدا، لەسەر بنەمای فێرکارییەکانی کتێبی پیرۆز.

درێژەی بابەتەکە»
کوردی
Fardin Karimi

” یەکگرتوویی و یەکڕیزی: بناغە بۆ باوەڕ و ژیانی مەسیحی”

یەکگرتوویی و تەبایی نێوان باوەڕداران گرنگە چونکە جەستەی مەسیح لەسەر خۆشەویستی و هاوکاری بنیات نراوە. کاتێک باوەڕداران یەکدەگرن، باوەری یەکتر بەهێزتر دەبێت، ئەوان شایەتحاڵی زیندوون بۆ خۆشەویستی خودا بۆ ئەوانی تر، و دەتوانن باشتر بەشداری لە خزمەت و ئەرکی کڵێسادا بکەن. جیابوونەوە و دابەشبوون لاوازی ڕۆحی و کەمبوونەوەی کاریگەری دەهێنێت، بەڵام یەکێتی ئاسایش و گەشەکردنی ڕۆحی و شکۆمەندی خودا دەهێنێت.

درێژەی بابەتەکە»
فارسی
superadmin

تأثیر آموزه‌های مسیح در مورد محبت و بخشش بر روابط انسانی: تحلیلی بر داستان‌های مثل‌ها در اناجیل

عنوان مقاله:تأثیر آموزه‌های مسیح در مورد محبت و بخشش بر روابط انسانی: تحلیلی بر داستان‌های مثل‌ها در اناجیل نام استاد:دکتر

درێژەی بابەتەکە»