ڤیدیۆی: مزگێنی تاکەکەسی
ئینجیل چییە؟ پێدەچێت پرسیارێکی سادە بێت، بەڵام زۆر کەس تەنانەت مەسیحییەکانیش نازانن چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە بە ڕوونی بدەنەوە. ئەگەر وەڵاممان بوێت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ کتێبی پیرۆز. لەم کتێبەدا گرێک گیڵبەرت کتیبی پیرۆز بەکاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بە ڕوونی.
گیڵبەرت بە ڕوونکردنەوەی ئینجیل لەلایەن پۆڵسەوە لە بەشی ڕۆما و دواتر ڕوونکردنەوەی وتارەکان لە لەبەشی کرداردا، ڕوونی دەکاتەوە کە پێکهاتەی ئینجیل لە چوار بابەتی سەرەکی پێکدێت: خودا، مرۆڤ، مەسیح و وەڵامێک. کتێبەکە بە وردی لە هەریەکەیان دەکۆڵێتەوە و پاشان لێکۆڵینەوە لەو کاریگەرییانە دەکات کە ئینجیل دەتوانێت لە تاکەکان و کڵێساکان و جیهاندا درووستی بکات. خوێنەرانی مەسیحی و نا مەسیحی لەم سەرچاوە بەنرخەدا تێگەیشتنێکی ڕوونتر لە ئینجیل بەدەست دەهێنن.
superadmin
ئامانجی وتار
مەبەست لەم وتارە بانگهێشتکردنی کڵێسا (ڕابەڕان و ئەندامان)ە لە بیرکردنەوەیەکی قووڵ بۆ:
- وشەی خودا و فێرکارییەکی دروست لە ژیانی کڵێسادا دووبارە لە ناوەند دابنێن.
- لە جیاوازی نێوان "دەرکەوتنی بە ڕوالەت لە کۆبوونەوەکان" و "قوتابی ڕاستەقینەی مەسیح" تێبگەین.
- تێبگەین کە ژیان و یەکگرتویی و پیرۆزی و گەشەی کڵێسا لە بەرنامەکانەوە نییە، بەڵکو لە گوێڕایەڵی وشەوە سەرچاوە دەگرێت


